Sarmand Hameed
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى له په‌يامێكدا كوشتنى سهردەستەى ڕێكخراوى تيرۆرستيى داعش، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیى به سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى شه‌ڕى دژى تيرۆر له قه‌ڵه‌مدا، و دووپاتىكرده‌وه ئه‌وه به ماناى كۆتاييهاتنى تيرۆر نايه‌ت، بۆيه به‌رده‌واميى هاوكاریى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر و ئايدۆلۆژياى داعش پێويسته.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه:
"هەرێمی كوردستان وەك بەشێكی گرنگ و سەرەكیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لەناوبردنی ئەبوبەكر بەغدادیی سەری ڕێكخراوی تیرۆرستیی داعش بە هەنگاوێكی گەورەی شەڕی دژی تیرۆر دادەنێت و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵی ئه‌مريكا و هەموو ئەوانە ڕادهگهيهنێت كه بە هەر شێوەیەك لە سەركەوتنی ئەو ئۆپەراسیۆنه‌دا بەشدار بوون".
سه‌رۆكی هه‌رێم تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كوشتنی بەغدادیی دوای لەناوبردنی بەناو خەلافەتی داعش هەنگاوێكی گرنگە و رایگه‌یاندووه: "بەڵام ئەوە بە هیچ شێوەیەك واتای كۆتاییهاتنی تیرۆر و بیر و ئایدۆلۆژیای داعش ناگەیه‌نێت، مەترسيی بەهێزبوونەوەی جموجۆڵە تیرۆریستییەكان هێشتا زۆرە و داعش و گرووپ و هاوشێوەكانی لە ناوچەكە هێشتا لە جموجۆلدان، هەڕەشە لە ئاسایشی هەموو جیهان دەكەن، بۆیە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی له هاوكاری و هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت، نەك هەر تەنیا لەڕووی سەربازییەوە، بەڵكو هەوڵ و هاوكارییەكان بەهێزبكرێن بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە و كولتووری پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن و لێبووردەیی و نەهێشتنی ئەو زەمینەیەی كە تیرۆر و خەڵكانی وەك بەغدادی بەرهەم دەهێنن".
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه هەرێمی كوردستان كە قوربانيی زۆری داوە بۆ لەناوبردنی تیرۆر و رایگه‌یاندووه: "لە ناوچەكەی ئێمە و لە عێراق، ئێزدیی، كریستیان، موسڵمان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان ڕووبەڕووی تاوانە ترسناكەكانی داعش بوونەوە، ئێستاش بە هەموو شێوەیەك لە هاوكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی تیرۆر بەردەوام دەبێت و ڕووبەڕووی ئایدۆلۆژیا و بیری تاریكی داعشیانە دەبێتەوە، بۆ ڕێگرتن لە سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و بەهێزبوونەوەی داعش و تیرۆر لە ناوچەكە و پاراستنی ئاسایش و ئازادی لە جیهاندا".