Haydar Karaalp
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2019
به‌غدا - AA
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه پێی ناوه‌ته سێیه‌م رۆژیه‌وه، خوێندكارانی زانكۆی و خوێندنهگهكان به‌شدارییان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه ده‌ست كه‌وتووه له به‌غدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی زانكۆ حكوومی و تایبه‌ته‌كان به‌تایبه‌تی زانكۆكانی به‌غدا و موسته‌نسریه روویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریر كردووه كه شوێنی خۆپیشاندانه‌كانه. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكارانی سەرەتایی، ناوه‌ندی و ئاماده‌ییش روویان له مه‌یدانه‌كه كردووه و به‌شداریان له خۆپیشاندانه‌كاندا كردووه.
دیمه‌نی خوێندكاران كه دروشمی دژبه حكوومه‌تیان به‌رزكردووه‌ته‌وه، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی هه‌ژاندووه.
به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئه‌مڕۆ له دام و ده‌زگا حكوومیه‌كاندا له به‌غدا ده‌وام نه‌كرا.
عه‌لی سه‌عید كه یه‌كێكه له كارمه‌ندانی پارێزگای به‌غدا، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی: "پشووی فه‌رمی نییه، به‌ڵام كه‌س نه‌یتوانی بچێته سه‌ر كار. هه‌ندێک له كارمه‌ندان به هۆی داخرانی رێگاوبانهكانهوه نه‌یانتوانی بگه‌نه شوێنكاره‌كانیان، هه‌ندێكی دیكه‌شیان به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی مه‌یدانی ته‌حریردا كرد".
- دوكه‌ڵ له مه‌یدانی ته‌حریر به‌رزده‌بێته‌وه
له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی عێراق به به‌كارهێنانی بۆمبی ده‌نگی و غازی فرمێسك‌ڕێژ به‌رده‌وامن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رده‌وام دوكه‌ڵ له مه‌یدانه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه
به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی بێكاری، گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و دواتر به هۆی رێوڕه‌سمه‌كانی ئهربهعینییهوه خۆپیشاندانه‌كانیان وه‌ستاند، پاشان رۆژی هەینی ده‌ستیان پێكرده‌وه و له شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له سه‌ره‌تای تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه ئه‌نجامدراون، تا ئێستا نزیكه‌ی 200 كه‌س کوژراون و نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.