Fahrettin İbrahim
06 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیبەیتێکدا باسی لە پرسەکانی رۆژەڤ کرد و لە وەڵامی پرسیارێکیشدا لەبارەی دۆخی باکووری سووریا رایگەیاند، "کێشه‌ی توركیا كێشه‌ی كورد نه‌بوو له سووریا، كێشه‌كه په‌كه‌كه بوو. به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌وڵی دا شه‌رعیه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی كوردانی سووریاوه وه‌رگرێت، له ئه‌نجام دا ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد له سووریا هات، ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه بوو كه په‌یڕه‌و كرا".
له دیداری مێریدا كه رۆژی سێشه‌ممه 5/11/ 2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌شداری دیبه‌یتێكی كرد.
له دیبه‌یته‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی باسی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌شدار له په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی سەرکۆماری عێراق د. به‌رهه‌م ساڵح-ی كرد و گوتی: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نین و ناشتوانین خۆمان به بێبه‌ش بزانین له‌و شتانه‌ی له به‌غدا ڕووده‌ده‌ن. بێگومان ئه‌وه‌ی له به‌غدا ڕووده‌دات به جۆرێك له جۆره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه... پێم وایه ئه‌م خۆپیشاندانانه سه‌ره‌تا خۆڕسك بوون، ئه‌وه‌ی كه باس ده‌كرێ خه‌ڵكی دیكه‌ی له‌پشته، به بڕوای من زیاتر داواكاریی ڕه‌وای خه‌ڵكی عێراقه، هه‌ر له دوای 2003ه‌وه تا ئێستاكه بێ هیوان و نازانن وڵات به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات و خۆیان به شایسته‌ی ژیانێكی باشتر ده‌زانن كه به ڕاستیش وایه و دیانه‌وێت خزمه‌تگوزاریی زیاتر پێشكه‌ش بكرێن و ده‌رفه‌تی كاری زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت، به شێوه‌یه‌كی گشتیی ماندوون له‌و هه‌موو به‌ڵێنانه‌ی له ساڵانی ڕابردوو پێیان دراوه و هیچ نه‌كراوه".
بارزانی گوتیشی: "ئێمه له هه‌رێمی كوردستان داواكاریی خۆپیشانده‌ران به ڕه‌وا ده‌زانین، پێمان وایه ئه‌م داواكارییه، داواكارییه‌كه كه هاووڵاتییان مافێكی سروشتیی خۆیانه له ده‌سه‌ڵاتی بكه‌ن و ده‌بێت دركیش به‌وه بكه‌ین كه ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه خراپه، به‌ڵكو كۆی سیستمی سیاسیی عێراق به‌رپرسیاره له ساڵی 2003وه تا ئێستا. سه‌رۆك وه‌زیران یه‌ك ساڵه ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرتووه، بێگومان له یه‌ك ساڵیش‌دا گۆچانی سیحری به‌ده‌سته‌وه نییه كه بتوانێت هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات. به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت ده‌رفه‌تی زیاتری پێ بدرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌یامی خه‌ڵك ڕوونه، خه‌ڵك له‌م سیستمه سیاسییه‌ی عێراق ماندوو بووه و مافی خۆشیانه، ئه‌م سیستمه هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی حزبییه و خه‌ڵك ماندوو بووه له‌وه و په‌یامی خۆشیان گه‌یاندووه و هيوادارم هه‌موو سه‌ركرده‌كانی عێراق دركی پێ بكه‌ن".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەم بارەییەوە رایگەیاند: "عێراق پێویستی به‌وه‌یه چاره‌سه‌ری جددی بۆ ئه‌و پرسه ئابووری و سیاسییانه بدۆزێته‌وه و دابنیشن، چونكه ئه‌مڕۆ زیاتر له سه‌دا نه‌وه‌دی ده‌رامه‌تی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته. كاتێك باسی عێراق ده‌كه‌م، نامه‌وێت هه‌رێمی كوردستان جیا بكه‌مه‌وه له كێشانه و بڵێم ڕه‌وشمان زۆر باشتره، من ده‌مه‌وێت بڵێم كێشه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی گشتی، شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئیداره‌دانی عێراق كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، نه ده‌ستوور كێشه‌یه و نه هه‌ڵبژاردن كێشه‌یه، كۆی سیستمی سیاسی له عێراقدا پێویسته دیسانه‌وه سه‌رله‌نوێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت به‌تایبه‌تی له بواری ئابووریدا".
سه‌باره‌ت ده‌ستوور و هه‌مواركردنه‌وه‌ی، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند: "ئایا به گۆڕینی ده‌ستور و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه ئامانجی سه‌ره‌كيی سه‌قامگیریی سیاسییه، سه‌قامگیریی سیاسی بۆ عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ئاساییه كه بڵێین نه‌خێر نابێت، چونكه ده‌ستوور كێشه نییه، به‌ڵكو له عێراقدا فه‌رامۆشكردنی ده‌ستوور و جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
دواتر لە وەڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به دۆخی باکووری سووریا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی گوتی: "زۆر به‌داخه‌وه، زۆر پێویسته وه‌كو كورد، مێژوو به وردی بخوێنینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی فێر ببین. كاتێك شتێك دێته پێش، سروشتێكمان هه‌یه، ئۆباڵه‌كه ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خه‌ڵكی دیكه، به‌ڵام به وردی ڕه‌وشی حاڵی خۆمان ناخه‌ینه به‌ر ڕه‌خنه و خۆمان له كوێ هه‌ڵه‌مان كرد، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و هه‌ڵانه ببین و به ووردی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین، ده‌توانین هه‌نگاوه‌كانی ئاینده‌مان وردتر بێت. كاتێك كێشه‌ی سووریا ده‌ستی پێكرد، خۆم شه‌خسی له ناو هه‌موو پرسه‌كان بووم. له زۆربه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان، كێشه‌ی توركیا له‌و كاته‌دا كێشه‌ی كورد نه‌بوو له سووریا، كێشه‌كه په‌كه‌كه بوو. ئه‌وان یه‌كڕوو ده‌یانگوت، ئێمه ناتوانین به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی بوونی ئاڵای په‌كه‌كه بكه‌ین له سنووری خۆمان له‌گه‌ڵ سووریا و به‌رده‌وام ئه‌م دید و بۆچوونه‌ی خۆیان به ئێمه گوتووه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه برایانمان له سووریا تێبگه‌یه‌نین كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
گوتیشی: "با ئه‌وه‌ش بڵێم، پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و كاته په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده نه‌بوو، ته‌نانه‌ت توركه‌كان هاتن و گوتیان ده‌مانه‌وێت ناوبژی بكه‌ین و یه‌ك داوامان هه‌یه كورد خۆی له په‌كه‌كه جیا بكاته‌وه. به‌داخه‌وه په‌كه‌كه هه‌وڵی دا شه‌رعیه‌تی خۆی له ڕێگه‌ی كوردانی سووریاوه وه‌رگرێت، له ئه‌نجام دا ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر كورد له سووریا هات، ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه بوو كه په‌یڕه‌و كرا".
نێچيرڤان بارزانى: "كۆی سیستمی عێراق كێشه‌ی هه‌یه"