Fakhradın Ibrahım Mohammad
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە سەرکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەھدی و شاندێکی یاوەری کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى جه‌ختيان كرده‌وه كه عێراق نه‌كرێته گۆڕه‌پانى ململانێى هێزه هه‌رێمى و نێودهوڵهتييهكان، هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و ڕێزگرتن له سهروهريى عێراق بێت و هه‌موو لايه‌نه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئاڵۆزترنهبوونى زياترى دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقيش ئه‌وله‌ويه‌تى هه‌مووان بێت.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و لێكه‌وته‌كانى دوايين ڕووداو و پێشهاته‌كانى ده‌سپێكى ساڵى تازه له به‌غدا و گرژى و ئاڵۆزييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و ئێران و خۆپيشاندانه‌كانى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ديالۆگى چاره‌سه‌ركردنيان تاوتوێ كرا.

بە پێی ئەم هەواڵە، گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى تيرۆردا و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و جموجوڵى تيرۆریستانى داعش له عێراق و به‌تايبه‌تيش له ناوچه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، بابه‌تێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق كرده‌وه.
سه‌رله‌به‌ياني ئه‌مڕۆ شه‌ممه، سەرۆکوەزیرانی كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى عێراق به سه‌ردانێك گه‌يشته هه‌ولێر و له‌لايه‌ن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لێكرا.