Abdulhameed Husseın Karam
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2020
ھەولێر - AA
بەرەی تورکمانی لە هەولێر پێشوازی لە کۆمپانیا و کارسازانی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی و بەرپرسی بەرە لە ھەرێم ئایدن مەعروف ئامادەی بوو، دەستخۆشی لە کارسازانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرا.
لە دیدارەکەدا نوێنەری ھەریەک لە کۆمپانیا و کارسازان کۆنسولخانەی تورکیا بەشدارییان کرد و لەسەرەتادا ئایدن مەعرۆف کە لە ھەمان کاتدا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکانی هەرێمی کوردستانە، سوپاسی کارسازانی تورکیای کرد بۆ خزمەتکردن بە ھەموو پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی.

ئایدن مەعروف لە گوتارێکدا بۆ کارسازانی تورکیا گوتی: "ئێمە خۆشحاڵین بەو ھەمانگی نێوان کارسازان و کۆمپانیاکانی تورکیا لەگەڵ دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ھیوای خواست بتوانن دەرفەتی زیاتر برەخسێنن بۆ کار و پێشکەوتنی ئابووری لە هەرێمدا".
لە کۆتایی پرۆگرامەکەدا پێشانگایەک لە وێنەی شەھیدانی تورکمانی بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.

دواتر بەرەی تورکمانی بە شێوەی کولتوور و نەریتی خۆیان بە چەند خواردنێکی وەک بریانی، دۆڵمە ، کفتە و شفتە و گۆشتی برژاو، میوانداری ئامادەبووانیان کرد.