Rewa Mahmood Hasan
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی لە لایەن هەریەکە لە شیخ جەعفەر شیخ مستەفا، عیماد ئەحمەد و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لێکرا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دواتر چووە ماڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆسرەت ڕەسول عەلی و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە.
بە پێی زانیارییەکان كۆبوونەوەكە لەبارەی دۆخی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەكەدا و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم پرسانەدا گوێ لە بۆچوونی سەرکردایەتی یەکێتی لەم بارەیەوە دەگرێت.
سهرلهبهياني ئهمڕۆ شهممه، سەرۆکوەزیرانی كاربهڕێكهرى عێراق عادل عهبدولمههدى به سهردانێك گهيشته ههولێر و لهلايهن سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى پێشوازى لێكرا.
وێستگەی یەکەم سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر دیدار و کۆبوونەوە بوو لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی.
شاندی حکوومەتی عێراق پێکهاتبوو لە هەریەکە لە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی فوئاد حوسین، وەزیری دەرەوە محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری پلاندانان نوری دلێمی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی قوسەی سوهەیل، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مستەفا کازمی، راوێژکاری سەرۆکوەزیران عەبد حوسێن هەنین و هەروەها جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق عەبولئەمیر یاڕەڵڵا.
دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پێشوازی لێکرا و شاندی دوو لایەن کۆبوونەوە.
دوای وێستگەی سەردانی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق عادل عەبدولمەهدی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بوو.