سياسەت

ناوی کاندیدانی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا کرا

- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف ناوی کاندیدانی بەرەکەی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.

Abdullah Abdulmanaf Shukur  | 04.05.2021 - نوێکردنەوە : 10.05.2021
ناوی کاندیدانی بەرەی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئاشکرا کرا

Arbil

ھەولێر - AA

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مه‌عروف ناوی کاندیدانی بەرەکەی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کرد، کە بڕیارە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت.

ئایدن مەعروف، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ناوی کاندیدانی بەرەی تورکمانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرا کرد.

لەبارەی بەشداری بەرەی تورکمانی عێراق لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی عێراق ئایدن مەعروف رایگەیاند "ھەروەکو دەزانن لە ١ی ئایار وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتاییھاتووە، ئێمەش وەک بەرەی تورکمانی عێراق بەشداریی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکەین. بە گشتی لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق بە تایبەتی لە مووسڵ و تەلەعفەر، ھاوپەیمانی تورکمانەکانی عێراق لەژێر سەرکردایەتی بەرەی تورکمانی بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان دەکات".

ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەشدا کە ئەوان لە ھەرێمی کوردستان بە تەنھا وەک بەرەی تورکمانی بەشداری ھەڵبژاردنەکاندا دەکەن و کاندیدیان لە ھەولێر و کفری دەبێت.

ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئایدن مەعروف ئاشکراشی کرد کە ئەوان سێ کاندیدیان لە ناوەندی شاری ھەولێر و یەک کاندیدیشیان لە شارۆچکەی کفری دەبێت.

ئایدن مەعروف ئەوەشی خستەڕوو لە کۆی سێ کاندید لە ناوەندی شاری هەولێر دووانیان ئافرەتن و سەرجەم کاندیدەکانیش ئەندامی بەرەی تورکمانی عێراقین.

ئایدن مەعروف ناوی کاندیدانی بەرەی تورکمانی عێراق لە ھەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد کە بە شێوەیەی خوارەوەیە:

ناوەندی شاری ھەولێر/ سێ کاندید

١- پنار نەوزاد حاجی تەیمور

٢- ریحاب تۆفیق سەلمان

٣- کازم یاوەر ئەنوەر

لە شارۆچکەی کفری، برسن جیھاد محەمەد کاندیدی بەرەی تورکمانی دەبێت لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın