Fahrettin İbrahim
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2019
هه‌ولێر - AA
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچيرڤان بارزانى و جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا مايك پێنس، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه، "نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و بوونى ميكانيزمێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، كرده‌وه".
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، "له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/8/2019 ئه‌نجام درا، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان دا و دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا".
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا پرسی كه‌مینه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان باس كراوه و له‌م باره‌یه‌وه راگه‌یاندراوه كه، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌رده‌واميى سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاريكردنى هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى ئاسايش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان نيشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه "لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كردووه و ڕێز و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و شكاندنى داعش دووپات كردووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها سڵاوى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدان و قوربانيانى ده‌ستى تيرۆر ناردووه".
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بووه و له‌م باره‌یه‌وه مایك پێنس خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئهمريكايشى بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان داوه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مريكا له هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان".