AA
28 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
غه‌ززه - AA
ژماره‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی له ئه‌نجامی دوو ته‌قینه‌وه له دوو خاڵی چاودێریی پۆلیس له كه‌رتی غه‌ززه، كوژران بۆ سێ پۆلیس به‌رزبوویه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی فهڵسهتینهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له ته‌قینه‌وه‌كاندا سێ پۆلیس به ناوه‌كانی سه‌لامه ماجید نه‌دیم، وائیل مو‌سا محه‌مه‌د خه‌لیفه و عه‌لا زیاد گهرابیلی گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه له داهاتوودا بۆ رایگشتیی بڵاوده‌كرێنه‌وه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه بێ سزا نامێننه‌وه.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئیسرائیل و سیخوڕه‌كانی له هه‌وڵدان گورز له دۆخی ئارام و سه‌قامگیری غه‌ززه بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێگای جۆراوجۆریان گرتووه‌ته به‌ر به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان زۆر پلانیان له‌وباره‌یه‌وه شكست پێهێناوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی فه‌ڵه‌ستین داوای له گه‌ل و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كرد ئیدانه‌ی ئه‌وانه بكه‌ن كه ته‌قینه‌وه‌كانیان ئه‌نجامداوه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵی درووستكردنی بۆشایی ئه‌منیی ده‌ده‌ن، یه‌كگرتوو بن.
له راگه‌یه‌نراوێكی پێشتردا، ئاماژه به‌وه‌كرابوو له ته‌قینه‌وه‌كاندا دوو فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سی دیكه برینداربوون كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته.