Fahrettin İbrahim
04 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند: "تێكدانى ئاسايش، دۆخه‌كه خراپتر ده‌كات".
لە پەیامێکدا کە ئاراستەی رای گشتی کراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داواى پاراستنى ياسا و ئاسايش و سه‌قامگيرى و ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى وڵات ده‌كات.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: "بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستووریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له ياسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات".
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای داننان بە کێشەکانی عێراق، رەفتاری حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئەم وڵاتە بە هۆکاری سەرەکیی گرفتەکان و کەڵەکەبوونیان دادەنێ و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەرەڕای ئەوانە پاراستنی ئاسایش وڵات ئەرکی هەموو لایەکە و تێدا هاتووە: "كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكوو زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكوومه‌تێك ناتوانێت له شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات. به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى و ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هه‌مووانه و وريايى و داناييى هه‌مووانى پێويسته".
وەک لە پەیامەکەدا هاتووە، بە بڕوای سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، "عێراق لە دۆخێکى ههستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌نديى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن".