Sarmand Hameed
04 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2017
ھەولێر - AA
ماڵپەری فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، ڕێكس تيله‌رسن نيگهرانيى خۆى له گرژييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕى و پشتگيريى وڵاته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاى بۆ مافه دهستوورييهكانى هه‌رێمى كوردستان له عيراق دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها هيواى خواست كه ئه‌و ئاگربه‌ست و ديالۆگه مهيدانييهى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عيراقى فيدرالدا هاتووەته ئاراوه، ببێته ديالۆگێكى سياسى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى نيگه‌رانى له هه‌وڵه‌كانى عيراق بۆ به‌رده‌واميدان به پێشڕهويى سه‌ربازى، هه‌موو ئاماده‌ييه‌كى هه‌رێمى كوردستانيش بۆ ده‌سپێكردنى ديالۆگێكى سياسى له‌پێناو چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌ى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه و هيواى خواست ئه‌مريكا به‌تايبه‌تى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى هانى عيراق بده‌ن بۆ گفتوگۆ و دووركه‌وتنه‌وه له گرتنه‌به‌رى ڕێكارى سه‌ربازيى، جه‌ختيشى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانى ناوێت چونكه هيچ شتێك چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌يه‌وێت هه‌موو كێشه‌كان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عيراقدا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عيراقى فيدرال چاره‌سه‌ر بكات.