Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له جێگرى نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى و راوێژكارى باڵاى نێرده‌ى تايبه‌تى ئه‌و وڵاته بۆ سووريا، وليه‌م رۆبوك كرد.
ماڵپەڕی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە کە له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى عێراق و هێرشى شه‌وى رابردووى سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ربازگه‌ى تاجى له به‌غدا هه‌ڵسه‌نگاندووه.

راشیگه‌یاندووه كه دوايين پێشهاته سياسييه‌كان له عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستنيشانكردنى كانديدێكى نوێی سه‌رۆكايه‌تى حكوومه‌ت، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شانده ئه‌مریكییه‌كه بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارى و هه‌نگاوه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و رێگريكرن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى، تاوتوێ كراون.
ئاماژەی بەوەشداوە له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كۆنسولى گشتی ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى هه‌رێم ئاماده‌ى بوون، مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و گرنگی به‌رده‌وامی پشتگيرى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، پرسى سووريا و په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازييه‌كانى ئه‌وێ، دۆخى كورد له سووريا و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه كوردييه‌كانى سووريا خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پشتگيريكردنى ئه‌و هه‌وڵانه كرده‌وه.