12 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2020
واشنتۆن - AA
پۆلیسێكی سه‌ربازیی پێشووی سووریا به ناوی خوازراوی ''قه‌یسه‌ر'' كه وێنه‌ی مامه‌ڵه‌ی نامرۆڤانه و ئه‌شكه‌نجه‌دانی به‌ندكراوانی نێو گرتووخانه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی دزه‌پێكرد له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا باسی له‌و شتانه كرد كه له سووریا بینیونی.
قه‌یسه‌ر كه له رێگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵووه‌وه ئه‌و وێنانه‌ی ئهشكهنجهدانە نامرۆڤییه‌كانی خسته‌ڕوو كه له سووریا ده‌گوزه‌رێن و بۆ رای گشتی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكراكرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كڵاو سپییه‌كان (به‌رگریی شارستانی سووریا)، رائید ساڵح و عومه‌ر ئهلشوخری كه كاتێک ته‌مه‌نی ١٥ ساڵان بووه له گرتووخانه‌كانی رژێمدا ئه‌شكه‌نجه دراوه، له‌و دانیشتنه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیراندا كه تاوتوێی بێبه‌زه‌یی رژێم كرا، شاهیدیان دا.

قه‌یسه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كه‌ی بۆ كۆنگرێس ئاشكرا نه‌بێت له پشت په‌رده‌وه قسه‌ی كرد و رووخساری داپۆشی بوو و چاویلكه‌یه‌كی ره‌شیشی لهچاوكردبوو، هه‌روه‌ها له‌میانی قسه‌كردنیدا رێگه به تۆماری ڤیدیۆیی و ده‌نگی نه‌درا، لیژنه‌كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایشی قه‌یسه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌ی دابوو.
قه‌یسه‌ر سوپاسی كۆنگرێسی كرد بۆ ئه‌و هه‌له‌ی ره‌خساندوویانه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو وه‌ك فۆتۆگرافه‌ری دادی له‌ناو رژێمدا كاریكردووه و له نزیكه‌وه گه‌واهیده‌ری ئهشكهنجهدانە نامرۆڤانهیەتییەکانی رژێمی ئه‌سه‌د بووه.
قه‌یسه‌ر باسی له‌وه كرد كه هێشتا زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار سووری له گرتووخانه‌كانی رژێمدا ده‌ستبه‌سه‌رن و زۆربه‌یان به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و برسێتیه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌رگ بوونه‌ته‌وه، داواشی له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا كرد ده‌ستوه‌ردانی به‌په‌له بكه‌ن.
قه‌یسه‌ر باسی له یاسای پاراستنی مه‌ده‌نی سووریا كرد كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه پێشكه‌شكراوه و به‌هۆی تاوانی جه‌نگه‌وه پێشنیازی سه‌پاندنی سزا ده‌كات به‌سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د و ئه‌و سه‌ربازه بیانیه بهكرێگیراوانهی پشتیوانه ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند ''له كاتێكدا ئێمه نۆ ساڵ بۆردومان كراین و ئه‌شكه‌نجه دراین ئه‌مریكا ته‌نها ته‌ماشای كرد. لێتانپاڕاینهوه له رووی مرۆییه‌وه سوورییه‌كان وه‌ك برای خۆتان ببینن و ئه‌و كۆكوژیه راگرن كه له‌وێ به‌رده‌وامه. ئێستا یه‌ك داواكاریمان هه‌یه. كوشتار بوه‌ستێنن. هه‌روه‌ها ئه‌م یاسایه دوایین ئومێدی سوورییه‌كانه. ئومێده‌وارین ئه‌مریكا رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بكات و كۆتایی به‌و كرده نامرۆڤانه بهێنێت كه له‌وێ ده‌گوزه‌رێت''.
- ''تاكه زمان كه رژێم لێیتێده‌گات كوشتن و كاولكاریه''
له لایه‌كی دیكه‌وه قه‌یسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، تا ئه‌و كاته‌ی توركیا ده‌ستوه‌ردانی كرد، رژێم به‌و پشتیوانییه‌ی له رووسیا و ئێرانی وه‌رده‌گرێت هێرشی كرده سه‌ر ئیدلب و به‌بێ جیاوازی سێ ملیۆن كه‌سی بۆردومان كرد كه له‌و پارێزگایه ده‌ژین، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه هاتا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێ ده‌نگ بێت گڵۆپی سه‌وز بۆ ئه‌سه‌د داده‌گیرسێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوانی نوێی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها قه‌یسه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام-ی دووپاتكرده‌وه و داوای له حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد ناوچه‌ی دژه‌فڕینی به‌په‌له‌ی ئیدلب بناسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
گوتیشی: ''نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه كه رژێمی ئه‌سه‌د له دیپلۆماسی یان رێككه‌وتن تێناگات. هه‌ر وه‌ك رووسیا و ئێران-ی پشتیوانی. تاكه زمان كه رژێم لێیتێده‌گات كوشتن و كاولكاریه. له‌به‌رئه‌وه په‌یامی ئیدانه‌كردن به‌س نییه بۆ راگرتنی ئه‌سه‌د. ده‌بێت په‌یامێك بدرێت كه ئه‌وه‌ی ده‌یكات خۆی به‌رپرسیاره لێی، ده‌بێت كاری زیاتر بكرێت''.
- ''توركیا پێویستی به پشتیوانی ئێوه هه‌یه''
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی كڵاو سپییه‌كان (به‌رگریی شارستانی سووریا)، رائید ساڵح باسی له ره‌وشی ئیدلب و دۆخی مرۆیی شاره‌كه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی توركیا له ناوچه‌ی ئیدلب ده‌ستیپێكردووه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كیش بێت هه‌ناسه‌یه‌كی وه‌به‌ر سووریه‌كان هێناوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها عومه‌ر ئهلشوخری كه كاتێک ته‌مه‌نی ١٥ ساڵان بووه له گرتووخانه‌كانی رژێمدا ئه‌شكه‌نجه دراوه، باسی له‌وه كرد كه باوكی به به‌رچاویه‌وه كوژراوه، ته‌نانه‌ت سزای ئه‌و لایه‌نگره‌ی رژێمیش دراوه كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی پێداوه.
عومه‌ر باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ژماره و ناوانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رمانه هه‌ن كه له‌لایه‌ن قه‌یسه‌ره‌وه وێنه‌گیراون خۆی و چه‌ند كه‌سێك نووسیویانه و زۆربه‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ناو هۆڵه‌كه‌ی بیردێته‌وه كه له وێنه‌كاندا دیارن.