Fakhradın Ibrahım Mohammad
11 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2020
هەولێر - AA
لە ڕوونكردنەوەیەكدا بارەگای بارزانی رادەگەیەنێت کە مەسعود بارزانی هیچ دەستپێشخەرییەکی بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق نەبووە.
روونکردنەوەکەی بارەگای بارزانی دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەک سایتی عێراقی رایانگەیاندبوو کە گوایە بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەستپێشخەریی هەیە و زۆربەی لایەنە شیعەكان ئەم دەستپێشخەرەیان ڕەتكردووەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: "لێرەدا بە گشت لایەكی ڕادەگەیێنین كە ئەم هەواڵە هیچ ڕاستییەكی تێدا نییە. لە بنەڕەتدا سەرۆك بارزانی دەستپێشخەری نەبووە تاكوو كەسێك یان لایەنێك ڕەتی بكاتەوە".