Mahmut Geldi
22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
به‌یروت - AA
به پشتیوانی رێكخراوی حزبوڵڵای شیعی و هاوپایمانانی سیاسیی، له لوبنان حكوومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن دیاب پێكهێنرا له‌بری حكوومه‌تی پێشوو كه به هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
سه‌ركۆماری لوبنان، میشێل عه‌ونی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باعبدا پێشوازیكرد له دیاب كه راسپێردراوه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ و سه‌رۆكی په‌رلامان، نه‌بی به‌ڕی.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، دیاب له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیستی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كه له ٢٠ كه‌س پێكهاتووه بۆ رای گشتی راگه‌یاند.
دیاب ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له ته‌كنۆكراته‌كان پێكهاتووه و، كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن.
دیاب باسی له‌وه كرد كه لوبنان به قۆناغێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕیوه و ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا خه‌بات ده‌كرێت تا پێكهێنانی حكوومه‌تێك كه خاوه‌نی هه‌موو تایبهتمهندیهكانه بۆ رزگاركردنی وڵات، هاوكات خۆپیشانده‌رانیشی به شۆڕشگێڕ ناوبرد كه ئه‌و خه‌باته‌یان كردووه.
دیاب ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی له‌ژێر رۆشنایی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خۆپیشانده‌ران پێكهاتووه و، كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه تاڵانكراوهكانی حكوومه‌ت بگێڕنه‌وه و دادگا سه‌ربه‌خۆبێت.
هه‌روه‌ها دیاب باسی له‌وه كرد كه وه‌ك وڵات خاوه‌نی سه‌روه‌ت و توانان و، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك ده‌خه‌نه كار بۆ پاراستنیان و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان.
حه‌سه‌ن داب جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پاراستنی بنه‌ماكانی رزگاری كرده‌وه و، رایگه‌یاند: ''كاتمان نییه له‌ده‌ستی بده‌ین، كات كاتی كار كردنه''.
هاوكات دیاب باسی له‌وه كرد كه یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌گه‌ری زۆره بۆ یه‌كێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی بێت له وڵاتانی كه‌نداو.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی لوبنان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار باعبدا ئه‌نجام بدات.
سه‌عد حه‌ریری، به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی به‌هۆكاری قه‌یرانی ئابووریی و سیاسه‌ته‌كانی باجه‌وه تاشهنهی سه‌ند، له ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
خۆپیشانده‌رانی لوبنانی، له بری حكوومه‌ته‌كه‌ی حه‌ریری كه دوای شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته له نێوان ساڵانی ١٩٧٥-١٩٩٠ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شكردن پێكده‌هات، داوای پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی سه‌ربه‌خۆیان ده‌كرد.