Sarmand Hameed
07 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2019
هەولێر - AA
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان لەبارەی له به‌رده‌واميى ڕووداو و توندوتيژييه‌كانى به‌غدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا نیگه‌رانیی قووڵ له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژییه‌كان ده‌ربڕدراوه و تێیدا هاتووه "ئه‌و كوشتاره‌ى به‌رامبه‌ر به خۆپيشانده‌رانى سڤيل له پردى سەنک و گۆڕپانى خەللانى له به‌غدا كرا، تاوانى بێ پاساون و تاوانكاران هه‌ر كێ و له هه‌ر لايه‌نێكه‌وه بن، داموده‌زگا و لايه‌نه به‌رپرسه‌كانى عێراق ده‌بێ بياندۆزنهوه و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
وێڕای ئاڕاسته‌كردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشيى بۆ كه‌سوكارى قوربانييان هیوای چاكبوونه‌وه‌ی برینداره‌كان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رشیگه‌یاندووه: "خۆپيشاندانى ئاشتيانه و سڤيل، مافێكى ده‌ستووريى ڕه‌وا و پارێزراوه و به هيچ شێوه‌يه‌ك قبووڵكراو نييه ئه‌و زێدهڕۆييه له توندوتيژى به‌رانبه‌ر به خۆپيشانده‌ران به‌كار بێت و بكرێنه ئامانجى ده‌ستڕێژ و هێرشى له‌وجۆره".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كی ده‌زانێت كه به گيانێكى نيشتمانيى بهرپرسيارانهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و رایگه‌یاندووه: "بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت و پێشهاتى ترسناكتر ڕوونه‌ده‌ن، چيتريش خوێن نه‌ڕژێت و هه‌مووان له چوارچێوه‌ى ياسادا بجووڵێنه‌وه".