İdris Okuducu
07 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
ساڵح محەمەد عێراقی نزیك لە سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند كە شوێنی نیشتەجێبوونی موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف باشووری عێراق لە لایەن فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانەوە بۆردومانكراوە.
لە راگەیەندراوێكدا، ساڵح محەمەد عێراقی ئاشكرایكردووە كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان، ناوچەی حەنانە-ی شوێنی نیشتەجێبوونی موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف بۆردومانكردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە وەڵامی فەرمانەكانی موقتەدا سەدر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران لە بەغدا و نەجەف، ناوچەكە بۆردومانكراوە و باسی لەوەشكردووە كە لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستی پێكراوە.
هاوكات ئەفسەرێك لە پۆلیسی نەجەف بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنكەوتووەتەوە.