Zafer Fatih Beyaz
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان رایگهیاند: "ئەوانەى كە رۆڵەكانيان بۆ پشوودان ناردووە بۆ پاريس، لەندەن و برۆكسل، منداڵە كوردەكانيان لە دايكەكانيان دابڕاندووه و رهوانهی مەرگیان كردوون لە قەنديل، شەنگال و سووريا".
رهجهب تهیب ئەردۆغان لە میانی بەشداییکردنی لە رێورەسمى دابەشكردنى خەڵاتەكانى ئۆسكارى راگەياندنى ساڵى ٢٠١٩ كە لەلايەن كۆمەڵەى رۆژنامەنووسانى راديۆ و تەلەفزيۆنەوه رێكخرابوو، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگهیاند: "ئەوانەى كە رۆڵەكانيان بۆ پشوودان ناردووە بۆ پاريس، لەندەن و برۆكسل، منداڵە كوردەكانيان لە دايكەكانيان دابڕاندووه و رهوانهی مەرگیان كردوون لە قەنديل، شنگال و سووريا".
ئەردۆغان گوتيشى: "ئەوانەى كە لە كاتى قسەكردندا باسى ديموكراسى، مافەكانى منداڵ و ژن و ئازادى بۆ كەس ناهێڵنەوە، خۆيان نەكردە خاوەن ئەو دايكانەى كە منداڵەكانيان رفێندراون بۆ شاخ".
لەبارەى ئەو دامەزراوانەى كە پشتگيرى تيرۆر دەكەن، سهركۆماری توركیا رایگهیاند: "ئەو دامەزراوە میدیاییانهی كە بوونەتە ئاژانسى رێكلامى تيرۆريستانى قەنديل، نەك پشتگيرى دايكانى دياربەكريان نەكردووە، بگرە لە رێگەى ئەو هەواڵانەى كە كردوويانە هەوڵى بێبايەخكردنی ئەو مانگرتنە بێتاوانانەيان داوە".
سەبارەت بەو خێزانانەى كە لە دياربەكر ئێشكگرى رۆلەكانيانن، رهجهب تهیب ئەردۆغان رایگهیاند: "لە بابەتى تيرۆر و توندوتيژيدا، ئەوان توانييان توندڕەوى ئايدۆلۆژى لەناو وڵاتەكەماندا دەربخەن".
گوتيشى: "هەر چۆن لە نێو سنوورەكانى وڵاتەكەماندا رێگە بە تيرۆر نادەين، لە جيهانى ئينتەرنێتيشدا رێگە بە بانگەشەكردن بۆ تيرۆر و زەمينەسازیى بۆ تيرۆر نادەين".
سەبارەت بە كۆمپانياكانى تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان ئەردۆغان رایگهیاند: "ملكەچ نابين بۆ كۆمپانياكانى تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان كە گوێ بە مافى خەڵكەكەمان نادەن و خۆيان لەسەرووى ياساوە دەبينن".