Arbil
هەولێر - AA
کۆبوونەوەی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ھەولێر دەستیپێکرد.
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی زەعیم عەلی سەرۆکایەتی دەکات و ئەندامی مەکتەبی سیاسی کاکەمین نەجار و ئەندامانی سەرکردایەتی پشتیوان سادق و عەلی حسین ئەندامن تیاییدا.
لەلایەنی یەکێتی نیشتمانیی کورستانیشەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەعدی پیرە سەرۆکایەتی شاندی پێشوازیکار دەکات و ئەندامی مەکتەبی سیاسی، سۆران جەمال تاهیر و ئەندامانی سەرکردایەتی سالار سەرحەد و دارا رەشید ئەندامن تیاییدا.
کۆبوونەوەکە لەچوارچێوەی ئەو دیدار و سەردانانەدایە کە چەند رۆژێکە پارتی دیموکراتی کوردستان بۆلای هێز و لایەنە سیاسییەكان دەستی پێکردووە و بڕیاریشه دوای سهردانیكردنی یهكێتیی، شاندهكهی پارتی دیموكراتی كوردستان، سهردانی بزووتنهوهی گۆڕانیش بكات له ههولێر.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆدا تاوتوێی پێکھێنانی لیستێکی ھاوبەشی نێوان پارتی و یەکێتی و، گۆڕان دەکرێت بۆ ھەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی عێراق، بەتایبەت لە ناوچە جێناکۆکەکان.
گفتوگۆش لەسەر پێکھێنانی شاندێکی ھاوبەشی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دەکرێت بۆ بەغدا کە چاوەڕوان دەکرێت ھەفتەی داھاتوو شاندەکە بچێتە بەغدا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن