Ramal Mahmood
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
بەرپرسە باڵاکانی ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کۆریای باکوور ماوەی سێ رۆژە خەریکی ئامادەکردنی بنکەیەکە بە ئامانجی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیکی.
بەپێی زانیارییەکانی بەرپرسە باڵاکان کە بە کەناڵی هەواڵی FOXNEWSی ئەمریکایان راگەیاندووە کۆریای باکوور لە کاتێکدا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و زۆر وڵاتی دیکەوە سزا دراوە، خۆی ئامادەکردووە بۆ تاقیکردنەوەی نوێی مووشەکی.
کاربەدەستە باڵاکان کە نەیانوویستووە ناوی خۆیان ئاشکرا بکەن، خۆیان دزییەوە لە زانیاریدان لەسەر ئەو وێنانەی لەڕێگەی مانگی دەستکردەوە بەدەستیان گەیشتوون لەبارەی ئامادەکارییەکانی کۆریای باکوور.
وا باسکرا کە کۆریای باکوور دواجار مانگی رابردوو تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام دابوو، بەڵام لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتوو نەبوو.
راشگەیەنراوە کە کۆریای باکوور لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا هەشت جار تاقیکردنەوەی مووشەکی ئەنجام داوە. بەڵام حەوت لەو تاقیکردنەوانە سەرکەوتوو نەبوون.
شایانی باسە لەناو ئەو تاقیکردنەوانەدا مووشەکی جۆری موسو هەیە کە دەگوترێت دەتوانێت زیاتر لە سێ هەزار کیلۆمەتر ببڕێت.