Süleyman Umut Gürhan
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌كر- AA
قایمقام جومالی ئاتیلا كه به‌پێی بڕیارنامه‌یه‌ك كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت راسپێردراوه بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر، ده‌ست به‌كار بوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بهبڕیارنامهیهك ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردرا، ئاتیلا كاته‌كانی به‌یانی زوو چووه شاره‌وانی دیاربه‌كر و ده‌ستی به كار كرد.
سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر، گوڵتان كشاناك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دیاربه‌كره‌وه به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی چه‌كداری" له 25ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ده‌ستگیركرا و، له 30ی هەمان مانگدا به‌بڕیاری دادگا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و، ره‌وانه‌ی زیندانی جۆری ئێف كرا له پارێزگای كۆجائه‌لی كه رێوشوینی ئه‌منیی توندی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، به‌پێی بڕیارنامه‌یه‌ك كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، قایمقامی ئه‌تیمه‌سگوتی ئه‌نقه‌ره، جومالی ئاتیلای كرده سه‌رۆكی شاره‌وانی دیاربه‌كر.