Hakan Çopur
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن:
- "توركیا دۆستێكی نییه گه‌وره‌تربێت له ئه‌مریكا. وه‌ك هاوپه‌یمان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی توركیا له رێگه‌ی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كانی".
- " بێ چاره‌سه‌ركردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، ناتوانرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت".
له میانی به‌شداری كردنی له 35مین كۆنفرانسی ساڵانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا-توركیا له واشنتۆن, جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی بلینكن سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، داوای كرد به‌خۆدا چوونه‌وه بكرێت و، گوتی: "راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆربه‌مان له‌وه نه‌گه‌یشتووین كه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 15ی تهمووز له توركیا هه‌ست به‌چی كرا".
له رۆژی كۆتایی كۆنفرانسەکە كه به هاریكاری دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه ده‌ره‌كییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی كاری توركیا-ئه‌مریكا و ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مریكا-توركیا سازكرا، هه‌ریه‌ك له ئەنتۆنی بلینكن و باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵیچ و باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، جۆن باس گوتاریان پێشكه‌ش كرد.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئەنتۆنی بلینكن، باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیا كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێویستە ئه‌مریكا له باره‌ی تاوتوێكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به‌خۆیدا بچێته‌وه و، گوتی: "راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زۆربه‌مان له‌وه نه‌گه‌یشتووین كه له‌باره‌ی رووداوه‌كانی 15ی تهمووز له توركیا هه‌ست به‌چی كرا".
- "گه‌لی توركیا خاوه‌ندارێتی دیموكراسیان كرد"
بلینكن باسی له‌وه كرد كه گه‌لی توركیا له 15ی ته‌مووزدا، جوامێرانه خاوه‌ندارێتی وڵات و دیموكراسیان كرد. پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ توركیا خسته‌وه‌ڕوو كه له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌دا پێشكه‌شیان كردووه.
بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه كرد هه‌ست ده‌كه‌ن كه په‌كه‌كه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین رێكخراوه‌كان بۆ توركیا و، دژ به‌و مه‌ترسیه‌ش هه‌میشه له پاڵ توركیادا بوون.
هاوكات بلینكن باسی له‌وه كرد كه له نێوان توركیا و ئه‌مریكادا هه‌ندی لێكتێنه‌گه‌یشتن روویداوه و، به‌ڵام وه‌ك دوو وڵاتی دۆست به‌یه‌كه‌وه داده‌نیشن، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیان ده‌ده‌ن.
بلینكن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا و ئه‌مریكا دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆن و، گوتی: "توركیا دۆستێكی نییه گه‌وره‌تربێت له ئه‌مریكا. وه‌ك هاوپه‌یمان، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حكوومه‌تی هه‌ڵبژێردراو توركیا له رێگه‌ی دیموكراسی و دامه‌زراوه‌كانی".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بلینكن باسی له‌وه كرد كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش مه‌ترسیدارترینه له ناوچه‌كه‌دا، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌رچی زووه ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققە ده‌ست پێبكات و، به‌پێی ئه‌وه‌ش ئاماده‌كارییه‌كان بكرێت.
- "شه‌ڕی ناوخۆی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی داعشه"
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئەنتۆنی بلینكن، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه بێ چاره‌سه‌ر كردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، ناتوانرێت رێكخراوی تیرۆریستی داعش به ته‌واوه‌تی له‌ناو ببرێت و، گوتی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌سه‌د و رووسیا ناویانه رێگرن له‌به‌رده‌م هاتنه‌ئارای چاره‌سه‌ری درێژخایه‌ن له سووریا".
ناوبراو باسی له قۆناغی ئاشتیی قوبروس كرد و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی دوورگه‌كه بگاته چاره‌سه‌ر، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی تۆمارده‌كرێت و ئه‌مه‌ش له‌سوودی هه‌موو لایه‌كدا ده‌بێت.
بلینكن هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە ماوه‌ی 60 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و توركیا به‌سه‌ر چه‌ندین ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا سه‌ركه‌وتووه و ئه‌مڕۆش سه‌رده‌كه‌وێت.
- "چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزتربووین له ئه‌مریكا"
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن، سه‌ردار كڵیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە سه‌باره‌ت به هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی روونتربوون له ئه‌مریكای هاوپه‌یمان و گوتی،"دوای هه‌وڵی كوده‌تا چاوه‌ڕێی كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌هێزتر و پشتگیریی زیاترمان له گه‌ل، میدیا و دامه‌زراوه فكرییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرد".
كڵچ راشیگه‌یاند کە هه‌ڵوێستی هه‌ندێك له میدیا ئه‌مریكی و ئه‌ورووپییه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له سیاسییه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تای 15ی ته‌مووزه‌وه، پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان بوون و گوتی: "بۆ نموونه هه‌ندێكیان گوتیان حكوومه‌ت خۆی پلانی كوده‌تاكه‌ی داڕشتووه. هه‌ندێكیان داوایان كرد چاو به ئه‌ندامێتیی توركیا له ناتۆدا بخشێنرێته‌وه. هه‌ندێكیشیان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی دژی كوده‌تا راپه‌ڕین و گیانیان خسته مه‌ترسییه‌وه، به مه‌ڕی سه‌ركرده‌یه‌ك ناوبردووه".
- "پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده/ یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كارێكی دروست نییه"
كڵچ وه‌بیریهێنایه‌وه توركیا پێدانی چه‌ك به په‌یه‌ده/ یه‌په‌گه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به كارێكی دروست نازانێت و هۆشداری داوه له‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه ده‌كه‌ونه ده‌ستی په‌كه‌كه و دژی توركیا به‌كاریانده‌هێنن و گوتی: "ئه‌و ئه‌نجامه‌ی قبووڵ ناكرێت ئه‌وەیه، توركیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه، به چه‌كی ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ناتۆ په‌لاماربدرێت".
ناوبراو رایگه‌یاند توركیا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا یه‌كێكه له چالاكترین وڵاته‌كان و به هه‌نگاوه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا سوپای سووریای ئازادی وه‌ك نموونه نیشان دا و ده‌ریخست كه جگه له یه‌په‌گه، هێزی دیكه‌ش هه‌یه به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا وڵاتێكی به سه‌روه‌ریی یاسا به‌ڕێوه‌برێت و باری نائاسایی ئێستاش به‌پێی ده‌ستوور و یاساكانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایه.