Muhammet Ali Kemal
06 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2016
کلیس
دوو مووشەک کە لەسووریاوە هاوێژرابوون، یەکێکیان لەسەر سەربانی ماڵێک لە کلیس و ئەوی دیکەیان لەباخچەیەک کەوتە خوارەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە خاکی سووریاوە، دوو مووشەکی یەک لە دوای یەک ئاراستەی شاری کلیس لە تورکیا کران.
دوو مووشەکەکە یەکێکیان لەسەر سەربانی ماڵێک لە گەڕەکی یەنیبەشەڤلەر و ئەوی دیکەیان لە باخچەی دووکانێک کەوتە خوارەوە.
رووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتەوە بەڵام مووشەکی یەکەم زیانی ماددی بە خانووەکە گەیاند. تیمەکانی پۆلیس لەو شوێنانەی مووشەکەکان کەوتبوونە خوارەوە، رێ و شوێنی ئەمنییان گرتە بەر.
پارێزگەی کلیس لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لە نێوان عورفا و عەنتاب هەڵکەوتووە.