Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2016
لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی دوو مووشەک لە کلیس کە لە خاکی سووریاوە هەڵدرابوون، کەسێک برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، دوو مووشەک لە هەریەک لە کۆڵانی دیلەک لەگەڕەکی یاوز سوڵتان سەلیم و نزیک پارکی ئیسلامبەیدا کەوتووەتە خوارەوە کە لە خاکی سووریاوە تەقێنرابوون.
لەدوای کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکانەوە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن رەوانەی ناوچەکە کران و تیمەکانی پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچەکە گرتە بەر.
لە ئەنجامی تەقینەوەی مووشەکەکەی نزیک پارکی ئیسلامبەیدا، کەسێک برینداربوو، دواتر لەڕێگەی ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنەوە رەوانەی نەخۆشخانەی کلیس کرا.
ئەوەش زانراوە کە ئەو مووشەکەی لە کۆڵانی دیلەک لەگەڕەکی یاوز سوڵتان سەلیم کەوتووەتە خوارەوە، نەتەقیوەتەوە.