Muhammet Ali Kemal
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
دیمەشق - AA
لەئەنجامی هێرشێکی مووشەکییدا بۆ سەر شارۆچکەی دومای ناوچەی غەوتەی خۆرهەڵاتی سەربە دیمەشق، کە بەدەست هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنەوەیە، 9 کەس کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەکانی بەرگریی شارستانییەوە دەستکەوتوون، رژێمی ئەسەد ژمارەیەک ناوچەی شارۆچکەی دومای لەرێگەی مووشەکی زەمین بەزەمینەوە کردووەتە ئامانج. یەکێکیش لەو مووشەکانە لەسەر رێگەیەکی سەرەکی شارۆچکەکە کەوتووەتە خوارەوە و ژمارەیەک ئۆتۆمبیلی پێکاوە.
لەئەنجامی هێرشەکەدا 9 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون کە بۆ نەخۆشخانە گەڕۆکەکان گوازراونەتەوە.
دوما کە یەکێکە لەو ناوچانەی بەرەوڕووی چڕترین بۆردوومانی هێزەکانی سەربە رژێمی سووریا دەبێتەوە، رۆژی 16ی ئاب لەئەنجامی بۆردوومانکردنی بازاڕێک لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەدەوە، 115 کەس کوژرابوون و 300 کەسی دیکە بریندارببوون.