Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
دوو مووشەک کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە تەقێنرابوون، لە زەوییەکی بەتاڵ لە نزیک بارەگای یوکسەکتەپەی پۆلیسی سنوور کەوتنە خوارەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی سەربازییەوە دەستکەوتوون، دوو کاتیۆشا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە، تەقێنرابوون لەو ناوچەیە کەوتوونەتە خوارەوە کە دەکەوێتە چوارچێوەی لێپرسراوێتیی پۆلیسی سنوور لە یوکسەکتەپە.
رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە و لە بەرامبەریشدا بنکە و بارەگاکانی داعش لەسەر سنوور لە رێگەی تۆپهاوێژەکانەوە بۆردومان کراون.
بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی تۆپبارانکردنیان لەلایەن تۆهاوێژەکانی سوپای تورکیاوە، دوو رەمپای تەقاندنی مووشەک لەناو براون.