Sangar Hamad Azeez
24 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2016
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی دوو گوللـه تۆپ لە پارێزگای كلیس ١٦ کەس برینداربوون.
بهپێی ئهو زانیارییانهی دهست ئانادۆڵو كهوتووه، دوو گوللـه تۆپەکە کە لە سووریاوە ئاراستەی کلیس کراوە كهوتۆته ماڵێكی گهڕهكی ئۆكچولار و پارچه زهوییهكی چۆڵهوه.
دهستبهجێ تیمهكانی پۆلیس و فریاگوزاریی تهندروستی گهیشتنه شوێنی رووداوهكه.
راگەیەندرا کە بەهۆی رووداوەکەوە ١٦ کەس بریندار بوون کە ٦یان هاووڵاتی سوورین. خۆشبەختانەش برینی هیچ یەک لە بریندارەکان سەخت نییە.
لەلایەکی دیکەش دوای رووداوەکە ژمارەیەک هاووڵاتی گردبوونەوەیەکیان سازکرد و بەرەو بینایی پارێزگا رێپێوانێکیان سازکرد. دواتر بەشێک لە خۆپیشاندەران هەوڵیاندا شەقامی جمهورییەت لە ناوچەکە بەرووی هاتوچۆوە دابخەن، بەڵام پۆلیس رێگری لێکردن و چەند خۆپیشاندەرێکیشی دەستگیر کرد.