Hakan Ceyhan Aydoğan,Hemın Othman Mohammed
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2017
مۆسكۆ - A
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كرملین، دیمیتری پێسكۆڤ ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به گاڵته‌جاڕی ناوبرد كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی دیداره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا له كۆشكی سپی، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و باڵیۆزی رووسیا زانیاری زۆر نهێنی سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆريستیی داعش خستووه‌ته‌ڕوو.
پێسكۆڤ له مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، رایگه‌یاند " ئه‌وه گاڵته‌جاڕیه‌كی ته‌واوه. نامانه‌وێت هیچ پهیوهستیهك به‌و گاڵته‌جاڕیه‌وه دروست بكه‌ین. له‌به‌رئه‌وه لێره‌دا بابه‌تێك نییه پشتڕاستی بكه‌ینه‌وه، یان به درۆی بخه‌ینه‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا ئه‌و هه‌واڵه‌ی به هه‌ڵبه‌ستراو ناوزه‌ند كرد كه بانگه‌شه‌كانی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و، ئامۆژگاری نه‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رۆژنامه ئه‌مریكیانه‌ی دا كه هه‌واڵی خه‌یاڵی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه دۆناڵد تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا و باڵیۆزی رووسیادا له كۆشكی سپی، زانیاریی زۆر نهێنی سه‌باره‌ت به رێكخراوی تیرۆريستیی داعش خستۆته‌ڕوو.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، پشت به‌ستن به زانیاری به‌رپرسانی پێشوو و ئیستای ئه‌مریكی، له هه‌واڵێكیدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كردبوو كه ئه‌و زانیاریانه‌ی تره‌مپ داوێتی به لاڤرۆڤ و باڵیۆزی رووسیا له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی به‌شكردنی زانیاری ههواڵگریدابووه و، له لایه‌ن هاوبه‌شێكی ئه‌مریكاوه ده‌سته‌به‌ركراوه.