Enes Kaplan,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
واشنتۆن- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا کە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سازی کرد پەیامی ئەوەی دا کە ئۆپەراسیۆنی رەققە بێ یەپەگە ئەنجام بدرێت و رایگەیاند: ''هاریکاریی نزیک و پشتیوانییکردنی یەکتری لە لایەن دوو هاوپەیمانەوە (ئەمریکا و تورکیا)، بەسە بۆ ئەوەی کە تۆڕە مرۆڤکوژەکان لەناوببرێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و دۆناڵد ترەمپ لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لە کۆشکی سپی، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.
ئەردۆغان لە گوتەکانیدا سوپاسی ترەمپ و ئیدارەی ناوبراوی کرد بۆ ئەو بایەخەی بە خۆی و شاندی یاوەریانی داوە.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئاستی هاریکارییەکانی نێوانیان لە هەریەک لە بوارەکانی، ئابووریی، بازرگانیی، وزە و بەرگرییدا بەرزبکەنەوە و گوتی:
''گرنگە کە لەبەرامبەر هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا لە ناوچەکە لە سەرووی هەمووشیانەوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا هاوپشتییەکی هاوبەش نیشان بدەین. سوورین لەسەر ئەوەی بێ ئەنجامدانی جیاکاریی بەرەنگاری ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانە ببینەوە کە هەڕەشە لە داهاتووی هاوبەشمان دەکەن. رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە داهاتووی ناوچەکەماندا جێگەیان نابێتەوە. بە تایبەت رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگە لە لایەن هەر وڵاتێکەوە بکرێتە ئەو لایەنەی کە قسەی لەگەڵدا بکرێت، ئەو کارە نەگونجاوە لەگەڵ ئەو سازانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بوونی هەیە. نابێت رێگه به‌وانه‌ش بده‌ین كه به بیانووی چالاكیی رێكخراوه تیرۆريستییهكان، ده‌یانه‌وێت پێكهاته‌ی بیروباوه‌ڕ و نه‌ژادیی ناوچه‌كه بگۆڕن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت دۆخی سووریا، عێراق، لیبیا و یه‌مه‌ن بقۆزنه‌وه له كۆتاییدا ده‌یدۆڕێنن. هه‌ماهه‌نگیی نزیكی دوو هاوپه‌یمان، به‌سه بۆ له‌ناوبردنی تۆڕێكی تاوانكار و خوێن‌ڕێژ. وه‌ك پێشتریش رامگه‌یاندووه، داواكاری و چاوه‌ڕوانییه‌كانمان له‌باره‌ی هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمووز له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی فه‌تۆوه، به روونی به به‌ڕێز سه‌رۆك راده‌گه‌یه‌نم".
- "هه‌ڵوێسته‌كه‌ی دوای دواین هێرشی كیمیایی، به دروست و له جێگەی خۆیدا ده‌زانین"
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌نگاوه هاوبه‌شه‌كانیان له سووریا و عێراق هه‌ڵسه‌نگاندووه و گوتی: "سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا، بووه هۆی سه‌وزبوونی ئومێدێكی نوێ بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ش كه توركیای تێدایه. ئێمه باوه‌ڕمان وایه حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا ئه‌و ئومێدانه به‌تاڵ ناكاته‌وه. به تایبه‌تی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی دوای دواین هێرشی كیمیایی، به دروست و له جێگەی خۆیدا ده‌زانین. ئومێده‌وارین هه‌نگاوه‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی رابردوو له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێکخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت".