Kasım İleri,Rewa Mahmut Hasan
19 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
یاریدەدەری سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا جەنەراڵ پاول سەلڤا رایگەیاند کە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئیدارەی ئۆباما و وڵاتانی گرووپی ٥+١ لەگەڵ ئێران، رێگر بووە لەو وڵاتە تاکو چەکی ئەتۆمی بەدەست بخات.
جەنەڕاڵ سەلڤا بۆ دووەمین جار بووە یاریدەدەری سەرۆک ئەرکان و بەو بۆنەیەوە لەبەردەم لیژنەی خزمەتگوزاری چەکدا لە ئەنجوومەنی سینات وەڵامی پرسیاری سیناتۆرەکانی دایەوە.
سەلڤا ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی دەستکەوتوون، ئێران بەگوێی (پلانی کاری چوارچێوەی هاوبەش)ی کردووە و ئاشکراشی کرد کە ئەگەر کۆنترۆڵی (پلانی کاری چوارچێوەی هاوبەش) نەبووایە، ئێستا پێدەچوو ئێران چەکی ئەتۆمیی بەرهەم بهێنایە و خاوەنی پسپۆریی ئەو تەکنیکە دەبوو.
ئەم گوتانەی سەلڤا رۆژێک دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دێت لەبارەی رێککەوتنی گرووپی ٥+١ و ئێران و پەیڕەو کردنی (پلانی کاری چوارچێوەی هاوبەش)