Mohammed Baqi Hussein
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا هولوسی ئاكار له ده‌یه‌مین كۆنفرانسی سه‌رۆك ئه‌ركانی سه‌پای وڵاتانی به‌ڵکاندا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئاكار له گوتاره‌كه‌یدا باسی له هه‌وڵه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان كرد بۆ پاراستنی توركیا له هه‌ڕه‌شه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان.
ئاكاررایگەیاند کە "سه‌رباز و پۆلیس و گوندپارێزهكانمان شان به‌شانی یه‌كتر له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌رده‌وامن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. سوورین له‌سه‌ر درێژه‌دان به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تا هه‌موو تیرۆرستان ده‌كوژرێن. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت كه كه‌مترین زیانمان به‌ربكه‌وێت و زیان به خه‌ڵكی بێ‌تاوان نه‌گه‌یه‌نرێت".
- "به هیچ هۆكارێك هیچ كرده‌یه‌كی تیرۆرستی به‌ڕه‌وا نابینرێت"
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر جیهان و گوتی: "به‌هیچ هۆكارێك هیچ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی به ره‌وا نابینرێت. ئێمه پێویسته پێكه‌وه دژی تیرۆر بوه‌ستینه‌وه. ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامه له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌كه‌كه. ده‌ركه‌وتووه كه په‌یه‌ده درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه‌یه له سووریا. په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو رێكخراوه روون و ئاشكرایه. داعش-یش یه‌كێكه له‌و رێكخراوه تیرۆریستییه دڕندانه كه به‌تایبه‌تی بووەته هه‌ڕه‌شه له ناوچه‌كه‌ماندا. هه‌رگیز ئه‌و رێكخراوه نوێنه‌رایه‌تیی مسوڵمانان و ئیسلام ناكات. داعش شارهكانمانی له رێگه‌ی په‌لاماری خۆكوژییه و به‌تایبه‌تی به‌م دواییه شاری سنووریمان كلیسی به گوللـه تۆپ كردۆته ئامانج. وه‌ك كۆماری توركیا ئێمه داعش وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسین. تا ئه‌مڕۆ هێزه چه‌كداره‌كانمان له سووریا و عێراق نزیكه‌ی هه‌زار و 300 چه‌كداری داعشی كوشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئوتۆمبێل و بینای رێكخراوه‌كه‌ی له‌ناو بردووه".