Hemın Othman Mohammed
11 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2016
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن، ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌و هێرشه قورسانه‌ی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له حه‌له‌ب ئه‌نجامی داون، بووه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانیكی مرۆیی زۆر گه‌وره.
له نووسینێكیدا له ژێر ناوی "حه‌له‌ب ده‌سووتێت" كاڵن گوتارێكی له رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحدا بڵاو كردووه‌ته‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات كه جه‌نگی سووریا كه پێی ناوه‌ته پێنجه‌مین ساڵییه‌وه، بووه‌ته رۆژه‌ڤی رای گشتیی جیهانی.
كاڵن، باس له‌وه ده‌كات كه رژیمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌له‌ب چڕ كردووه‌ته‌وه، بۆ سزادانی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندا ده‌ژین قوتابخانه، فڕنی نان، نه‌خۆشخانه و رێگا و بانه‌كان بۆردومان ده‌كات. سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و ده‌كات كه به تاكتیكی رووسیا ئه‌ژمار ده‌كرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ته‌نیا جه‌نگاوه‌ره‌كان ناكاته ئامانج، به‌ڵكو خێزان، خانوو و شاره‌كان بۆردومان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێ ته‌قه خه‌ڵكه‌كه واز له خه‌بات بهێنن. له به‌رامبه‌ردا ئۆپۆزسیۆن دژ به‌و كوشتاره هه‌ڕه‌مه‌كییه وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵام له حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئارام نه‌ماوه‌ته‌وه. هیچ ئومێدێك له‌و پارێزگایه‌دا نه‌ماوه. به‌مه‌ش نزیكه‌ی ته‌واوی سووریا رووخاوه، ئه‌وه‌ش هێمایه‌كی تراژیدی شكستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رزگاركردنی سووریا و گه‌له‌كه‌ی.
ئەو لە درێژەدا گوتیشی: "رووخانی حه‌له‌ب، به‌واتای كه‌وتنی زۆر زیاتر له شارێك دێت. گه‌ر حه‌له‌ب بكه‌وێت، ئه‌وە ئاشتی، ئازادی و شه‌ره‌فی گه‌لی سووریا له ناو ده‌چێت. سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ش بۆ رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د تۆمار ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا و رووسیا راستگۆ بن به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وە پێویسته له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، ئارامی و خۆشگوزه‌رانی رێ له ته‌قینه‌وه‌ی دوایین ئومێد بگرن. له كاتێكدا بۆمبه به‌رمیلی و هێرشه ئاسمانییه‌كان هه‌موو شتێكی حه‌له‌ب له‌ناو ده‌به‌ن، كۆبوونه‌وه‌كانی جنێڤ هیچ واتایه‌كی نابێت".