Filiz Kınık,Ali Cevahir Aktürk,Muhammet Ali Kemal
18 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ - AA
لەو سکاڵا یاساییەی بە هۆی بانگەشەکانی سەبارەت بەوەی کە گوایە سەرکۆماری تورکیا، رەجب تەیب ئەردۆغان و کەسوکاری پارەیان بۆ دوورگەی مان گواستووەتەوە، دادگا بڕیاریدا سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بڕی ٣٥٩ هەزار لیرە وەک قەرەبووی مەعنەوی بدات.
لە دانیشتنی دادگادا سەبارەت بە بڕیاری کۆتایی کەیسەکە کە لە دادگای بەرایی ٢٠ەمی ئانادۆڵو بەرێوەچوو، پارێزەری سکاڵالێکراو کەمال کڵچدارئۆغڵو و پارێزەر، فەرەح یڵدز بە نوێنەرایەتی سکاڵاکاران، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەسوکاری و پارێزەری سكاڵاکار، ئۆزدەمیر بایراکتار، عەبدوڵڵا دەمیرهان ئامادەبوون.
دادگا بڕیاری لەبارەی کەیسەکە دا و فەرمانیکرد کڵچدارئۆغڵو ٣٥٩ هەزار لیرە وەک قەرەبووی مەعنەوی بدات بە ئەردۆغان و کەسوکاری.