توركيا

کڵچدارئۆغڵو بۆ جاری چوارەم قەرەبوو بە سەرکۆمار ئەردۆغان دەدات

Murat Paksoy, Ali Cevahir Aktürk, Filiz Kınık, Muhammet Ali Kemal  | 13.11.2018 - نوێکردنەوە : 13.11.2018
کڵچدارئۆغڵو بۆ جاری چوارەم قەرەبوو بە سەرکۆمار ئەردۆغان دەدات

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

بڕیاردرا سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بە هۆی "بانگەشەکانی دوورگەی مان"ەوە بڕی ١٣٠ هەزار لیرە قەرەبوو بدات بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان.

لە دانیشتنێکی دادگای بیستەیەمی تاوانە گەورەکانی ئانادۆڵودا، پارێزەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، فەرەح یڵدز و پارێزەری کەمال کڵچدارئۆغڵو، چاغڵار چاغڵایان بەشداربوون.

لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دەستەی دادگا بڕیاریدا، ١٣٠ هەزار لیرەکە لە رۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٨ەوە بە سووە یاساییەکانییەوە لە سکاڵالێکراو، کەمال کڵچدارئۆغڵو وەربگیرێت و بدرێتە سکاڵاکار، رەجەب تەیب ئەردۆغان.

پێشتر سێ جار کەمال کڵچدارئۆغڵو بە هۆی بانگەشەکانییەوە مەحکومکراوە بە پێدانی قەرەبوو بە ئەردۆغان.

بەو شێوەیەش کەمال کڵچدارئۆغڵو بە هۆی بانگەشەکانییەوە لە چوار سکاڵای قەرەبووکردنەوەدا، لەگەڵ سووەکانیاندا ناچارکراوە بە پێدانی قەرەبوو بە بڕی ٨٢٨ هەزار لیرە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın