Sangar Hamad Azeez
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و گوتەبێژی پارتەکە ماهیر ئوناڵ: "لەنێو جەهەپەکەی کەمال کلچدارئۆغڵو چەندین کەسی نەشیاو هەن. هەندێکیان سۆزیان بۆ پەکەکە، هەندێک بۆ پەیەدە و هەندێک بۆ دەهەپەکەچە هەیە وەکو نەخۆشی لەنێو ئەو پارتە بڵاوبوونەتەوە".
ماھیر ئونال ئاماژەی بەوەکرد کە سبەی چوارەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی رێککەوتنی نیشتیمانی ئەنجام دەردرێت و گوتی: "کۆمسیۆنی رێککەوتنی نیشتمانی بەیانی چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات. گفتوگۆیەکانی ئەو کۆمسیۆنە لەسەر بنەمای دانوستانی ھاوبەرامبەر ئەنجام دەدرێ. گشت بژاردەکان پێشکەش بە بەرێز سەرۆکی گشتی دەکەین. رێککەوتنی سەرەکی لەسەر پاراستنی یاسای سەدا ١٠ی بەربەستی پەرلەمانە. بەدەر لەم بابەتە، ھەڵسەنگاندن بۆ پرسەکانی دیکە دەکەین".