Abdullah Shukur
29 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
لە میانی بڵاوکراوەیەکیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی گوتی: "لەگەڵ بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، جەھەپە ترسی لێ نیشتووە. لە کاتێکدا کە تورکیا بە شێوەیەکی کرداریی لە بەرەی شەڕە، جەھەپە خەریکی نانەوەی فیتنەیە".
دەوڵەت باخچەلی ھەر لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەەوە گوتی: "تورکیا لە نێو خەباتێکی گەورە دایە. تورکیا لە قۆناغی لێپرسینەوە دایە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە چاویان بڕیوەتە یەکێتی تورکیا. ئەو فیتنەیەی کە رووبەڕوومان بووەتەوە، یان دەکوژێنرێتەوە یانیش ھەموو شوێنێکمان دەسوتێنێ".
سەرۆکی گشتی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی زیاتر گوتیشی: "تا ئێستا ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون رووی رەشی چەند کەسانێکی ئاشکرا کردووە، لەم بروایە دام کە گەلی تورک لەم کەسانە نابورێت".