Mehmet Tosun,Özcan Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زیانیان به كه‌س نه‌گه‌یاندووه، گوته‌ی خراپیان نه‌وتووه و هه‌ڕه‌شه‌یان له كه‌س نه‌كردووه و، گوتی: "ده‌مانه‌وێت 80 ملیۆن كه‌س به‌یه‌كه‌وه به برایه‌تی و له ئاسووده‌ییدا بژین. ره‌نگه هێرش بكرێته سه‌رمان، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن و بیانه‌وێت تووڕه‌مان بكه‌ن. من به پێداگری و مه‌زنیه‌وه بۆ دادپه‌روه‌ری رێپێوان ده‌كه‌م له پێناو 80 ملیۆن كه‌سدا".
له به‌یانی پێنجه‌مین رۆژی رێپێوانهكهیدا كه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی پارته‌كه‌ی، ئه‌نیس به‌ربه‌رئۆغڵو ئه‌نجامی ده‌دات، كڵچدارئۆغڵو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا.
كڵچدارئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر رازیه له رێپێوانه‌كه‌ی و، گرنگیی دانانی ده‌سته‌واژه‌ی دادپه‌روه‌ری بۆی له‌وه‌دایه كه ئیدی هه‌موو جیهان لێی ئاگاداره.
سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كڵچدارئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه دادپه‌روه‌ری، ماف و یاسا ده‌سته‌واژه‌یه‌كن له یه‌كتری جیاناكرێنه‌وه. كڵچدارئۆغڵو باسی له‌وه‌یش كرد كه ئه‌وان داخوازی دادپه‌روه‌ی، ماف و یاسا ده‌كه‌ن بۆ هه‌مووان و، گوتی: "زیانمان به كه‌س نه‌گه‌یاندووه، گوته‌ی خراپمان نه‌وتووه و هه‌ڕه‌شه‌مان له كه‌س نه‌كردووه. ده‌مانه‌وێت 80 ملیۆن كه‌س به‌یه‌كه‌وه به برایه‌تی و له ئاسووده‌ییدا بژین. ره‌نگه هێرش بكرێته سه‌رمان، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن ره‌خنه‌مان لێ‌بگرن و بیانه‌وێت تووڕه‌مان بكه‌ن. من به پێداگری و مه‌زنیه‌وه بۆ دادپه‌روه‌ری رێپێوان ده‌كه‌م له پێناو 80 ملیۆن كه‌سدا".