Hemın Othman Mohammed
12 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2016
شاره‌وانی شاری كانی باشووری فه‌ڕه‌نسا، له‌به‌ركردنی مایۆی باڵاپۆش له كه‌نار ده‌ریا و مهلهوانگاكاندا قه‌ده‌غه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی شاره‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی په‌رستشی ئایینی له وڵات‌دا ده‌كرێنه ئامانجی هێرشه تیرۆریستییه‌كان، له كه‌نار ده‌ریا و مه‌له‌وانگه‌كاندا له‌به‌ركردنی جل و به‌رگی سمبولی ئایینی قه‌ده‌غه ده‌كرێت.
له هه‌فته‌ی رابردوودا، رێكخراویكی ژنان له مارسیلیا مه‌له‌وانگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ ماوه‌ی یه‌ك رۆژ به‌كرێ گرتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مامۆستایانی مه‌له‌وانگه‌كه پیاوان بوون هۆشداری درابوو به ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه به بیكینییهوه نه‌یه‌ن بۆ مه‌له‌وانگه‌كه، ئه‌و بابه‌ته‌ش بووه رۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی له‌و وڵاته‌دا و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروستكرد.
چالاكییه‌كه كه بریار بوو له مانگی ئه‌یلولدا ساز بكرێت، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌له‌وانگه تایبه‌ته‌كه و شاره‌وانی پینس- میرابو، به‌هۆكاری ئه‌منیی هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.