Arif Yusuf
30 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
بەغدا ــ AA
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، جاسم محەمەد جاف دوایین ئاماری ئاوارەكانی مووسڵ و ناوچەكانی دەورووبەری بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوودا، ٩٠٠ هەزارو ٨٧٥ كەس ئاوارە بوون.
لە بەیاننامەیەكدا، جاسم محەمەد جاف ئاماژەی بەوە داوە كە ١٧٦ هەزارو ٤٥٥ كەس لە بەشی چەپی مووسڵ و ٧٢٤ هەزارو ٤٠٢ی دیكەش لە بەشی راستی شارەكە و دەورووبەری ئاوارە بوون.
وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق روونشیكردووەتەوە كە ٥٧٦ هەزار لە ئاوارەكان کە دەکاتە رێژەی سەدا ٦٥ی ئاوارەکان دانیشتوانی كەمپەكان پێكدەهێنن و هێشتا ٣٥٩ هەزاریان لە كەمپەكان ماونەتەوە و ئەوانەی دیكەی گەڕاونەتەوە ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان.
جاسم محەمەد جاف باسی لەوەشكردووە كە هەر لەو ماوەیەدا، ٦٥هەزار كەس لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك و بەشی چەپی قەزای شەرگات باكووری پارێزگای سەڵاحەددین ئاوارە بوون.