Aylin Sırıklı,Kemal Karadağ,Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌پێی رۆژژمێری سه‌رله‌نوێ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ كه بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه، ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ ئه‌نجامبدرێت، قۆناغی هه‌ڵبژاردن له‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌شاره‌وانی ئیستانبوڵ له میانی هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیاوه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردن رۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له رۆژژمێری هه‌ڵبژاردندا كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌پچڕاو جێبه‌جێده‌كرێت، رۆژانی پشووی فه‌رمیی وه‌ك رۆژانی ده‌وامی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و بەو پێیە پارتەکان دەتوانن دەست بکەن بە کار‌و چالاکییەکان و بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە و میتینگی جەماوەری لە شوێنە جیاوازەکانی ئیستانبوڵ.