Alper Atalay,Hemın Othman Mohammed
30 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئەندامی فراکسیۆنی هه‌ده‌په لە په‌رله‌مانی تورکیا، عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو رایگەیاند ''ده‌وڵه‌ت پێشتر كه یاساكانی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، لەئیستادا ده‌ستی داوەتە جێبەجێکردنیان و سێ هه‌زار و ٢٠٠ مانگرتووش كۆتاییان به مانگرتن هێناوه''.
عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له په‌رله‌مانی توركیا، سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، باسی له‌وه كرد كه ژووری پارێزه‌رانی ئه‌نقه‌ره راپۆرتێكی ئاماده‌كردووه و ئه‌و راپۆرته زۆر گرنگه.
ئەندامی فراکسیۆنی هه‌ده‌په لە په‌رله‌مانی تورکیا، عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە راپۆرتی پێشكه‌وتن كه دوێنێ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڵاویكرده‌وه ره‌خنه‌ی توندی له توركیا گرتووه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه توركیا له دواكهوتندایه نه‌وەك لە پێشكه‌وتن.
عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه په‌رله‌مانتاری سەربە پارته‌كه‌یان، له‌یلا گوڤه‌ن و ژمارەیەک ده‌ستبه‌سه‌ركراو و سزادراوی نێو گرتووخانه‌كان كۆتاییان به مانگرتن له خواردن هێناوه و گوتی: ''ده‌وڵه‌ت پێشتر كه یاساكانی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، لەئیستادا ده‌ستی داوەتە جێبەجێکردنیان و سێ هه‌زار و ٢٠٠ مانگرتووش كۆتاییان به مانگرتن هێناوه''.
ئەندامی فراکسیۆنی هه‌ده‌په لە په‌رله‌مانی تورکیا، عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ره‌وشی گرتووخانه‌كان به‌ره‌وخراپی ده‌چێت و رۆژانه هه‌واڵ له‌باره‌ی پێشێلكاری زۆر بڵاوده‌بێته‌وه، هاوكات باسی له كێشه‌ی ژمارەیەک گرتووخانه‌ش كرد.