Sangar Hamad Azeez
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە پیشانگایەک کە لە مۆزەخانەی ئایا سۆفیا رێکخرابوو لە ژێر ناوی "Yeditepe Bienali"، گوتارێکی پێشکەشکرد.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی : "كه ده‌ڵێی ساڵانێكی درێژی توركیا له هونه‌ر، كولتوور و مێژوو ته‌نها له قۆناغێكی دیاریكراو له گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌سك و سنووردار كه قاڵبێكی دیاریكراوی به بنه‌ما گرتبوو گیرۆده ببوو. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له بیزانتییهكان بیزانتیتر و له خۆرئاواییه‌كان خۆرئاواییتره له هه‌ر دۆخێك‌دا شه‌ڕ به به‌هاكانی ئه‌و گه‌له ده‌فرۆشێت. به‌داخه‌وه به‌های ئه‌و میراته نازانن كه له باپیرانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه".
ئەردۆغان باسی لە دروستکردنی تەلارێک کرد بۆ ئۆپێرا و گوتی : "ئێستا ته‌لاری ئۆپێرای پله یه‌ك له سه‌ر ئاستی توركیا له بنكه‌ی كولتووری ئه‌تاتورک دروست ده‌كه‌ین. ده‌شزانن كه زۆریان هاتوهاوار كرد گهزیجییهكان. تا پێیان ده‌كرێت با هاوار و قاو و قیژ بكه‌ن به‌ڵام ده‌بینن رووخاندمان. خوا یار بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌لاری ئۆپێرایه‌ك بۆ فره ئامانجی دروست ده‌كه‌ین كه له نێو ئاپۆرا ناوازه‌كانی جیهاندا به‌ده‌ست بژمێردرێت".
سه‌ركۆماری توركیا،گوتیشی: "شایه‌تحاڵی ئه‌وه‌ین كه ئه‌م زیهنییه‌ته فشاركاره كه له سه‌ره‌وه‌ڕا فشارده‌كات و ئه‌مڕۆش له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی هونه‌رییه‌وه كه رووی قسەکانم لە ئەوانە، درێژه‌ی پێده‌درێت. توندترین هێرشه‌كان ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌مان كه ئایدۆلۆژیای ئه‌وانیان نییه و ملیان بۆ كه‌چ ناكه‌ن. باش ده‌زانین كه ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌مان كه پشتیوانی‌یان له رووداوه‌كانی گه‌زی نه‌كرد له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه چۆن به ئامانج ده‌گیرێن. هه‌موومان زۆر باش ئه‌وه ده‌زانین كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌مان ده‌ست له‌ناوده‌ست له‌گه‌ڵ منداڵاندا رێپێوانیان نه‌كردووه و هانی ئاژاوه‌گێڕیی و تیرۆری سه‌ر شه‌قامیان نه‌داوه، به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه".
ئه‌ردۆغان رەخنەی لە هەندێک لایەن گرت کە هونەر دەکەنە ئامانج و گوتی: "ئه‌وه‌ی له گه‌زی كردیان ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا به‌و هونهرمهندانهیشیان كرد كه چوونه ناوچه‌كه چونكه پشتگری ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونیان كرد. ئه‌مه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌مان كرد كه شانازی به سهربازانمانهوه ده‌كه‌ن. ئه‌وكاته چی‌یان ده‌رهه‌ق به هونه‌رمه‌ندانمان كرد ئێستاش هه‌مان بێڕه‌وشتی و چه‌ته‌یی نیشان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت به‌رگه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌گرت كه هونه‌رمه‌ندانمان وره‌ی سه‌ربازانمان به‌رزبكه‌نه‌وه كه گیانی خۆیان له پێناو وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌ستیان. چه‌ندین رۆژ ئه‌و نه‌فره‌ت و رق و كینه‌ی له ناخیاندا كه‌ڵه‌كه بووه له گۆشه‌ی رۆژنامه‌كان، شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆن، هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵی ده‌ڕێژن. ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی‌یان نیشانداوه و وره‌ی سهربازانمانیان بهرزكردووەتهوه سوكایه‌تی نه‌ماوه به هونه‌رمه‌ندانمان نه‌كرێت. باوه‌ڕ بكه‌ن ئه‌وانه جیاوازیان نییه له‌گه‌ڵ زۆربا سه‌رسه‌رییه‌كانی گه‌ڕه‌ک".