Sevil Çelik,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2018
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "كه ده‌ڵێی ساڵانێكی درێژی توركیا له هونه‌ر، كولتوور و مێژوو ته‌نها له قۆناغێكی دیاریكراو له گۆشه‌نیگایه‌كی ته‌سك و سنووردار كه قاڵبێكی دیاریكراوی به بنه‌ما گرتبوو گیرۆده ببوو. ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له بیزانتییهكان بیزانتیتر و له خۆرئاواییه‌كان خۆرئاواییتره له هه‌ر دۆخێك‌دا شه‌ڕ به به‌هاكانی ئه‌و گه‌له ده‌فرۆشێ. به‌داخه‌وه به‌های ئه‌و میراته نازانن كه له باپیرانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "ئێستا ته‌لاری ئۆپێرای پله یه‌ك له سه‌ر ئاستی توركیا له بنكه‌ی كولتووری ئه‌تاتورک دروست ده‌كه‌ین. ده‌شزانن كه زۆریان هاتوهاوار كرد گهزیجییهكان. تا پێیان ده‌كرێت با هاوار و قاو و قیژ بكه‌ن به‌ڵام ده‌بینن رووخاندمان. خوا یار بێت له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌لاری ئۆپێرایه‌ك بۆ فره ئامانجی دروست ده‌كه‌ین كه له نێو ئاپۆرا ناوازه‌كانی جیهاندا به‌ده‌ست بژمێردرێت".