Aynur Ekiz,1 23
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایگه‌یاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، ٩٠ چه‌كداری په‌كه‌كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دیاربه‌كر، به‌دلیس، ماردین، بینگۆل و باكووری عێراق له چالاكی خراون.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له ڕێكه‌وتی ٢٤-٣٠ی ئه‌م مانگه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا ٩٠ چه‌كداری په‌كه‌كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له دیاربه‌كر، به‌دلیس، ماردین، بینگۆل و باكووری عێراق له چالاكی خراون كه دووانیان به‌ناو به‌رپرس بوون.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كی جۆراو جۆر و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی و بڕێك مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی و ته‌قاندنه‌وه‌ش دۆزراونه‌ته‌وه. جگه له پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ٦٧ بۆمبی ده‌ستكرد و خاپووركردنی ٣٢ سه‌نگه‌ر، په‌ناگه، ئه‌شكه‌وت و جبه‌خانه.
له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا چوار سه‌باز گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٠ی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پێنج هه‌زار و ٥٧٢ كه‌س ده‌ستگیركراون كه ویستوویانه سنوور ببه‌زێنن.