Yılmaz Kazandıoğlu,Hemın Othman Mohammed
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
هه‌كاری - AA
به‌رنامه‌ی چالاكی "هه‌كاری - سه‌ما و ره‌نگی كولتووره‌كان" كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كولتوور و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی هه‌كاریه‌وه رێكخرابوو، له لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به گه‌رمی پێشوازیی لێكرا.
چالاكيیهكه كه له ناوه‌ندی کولتووری ئه‌تاتورك به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بریكاری سه‌رۆكی شاره‌وانی، جونه‌یت ئهپجیم گوتارێكی پێشكه‌شكرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌رنامه‌یه‌كی گرنگیی كولتووریان رێكخستووه.
ئهپجیم باسی له‌وه كرد كه شانازی ده‌كه‌ن به رێكخستنی به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه و، گوتی: "ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 80 كه‌س ده‌چنه سه‌ر شانۆ. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه. ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌كاری ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌رنامه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه كه 80 كه‌س له‌خۆ بگرێت".
چالاكییه‌كه كه به نمایشی كۆمه‌ڵگای ئهربانه ده‌ستی پێكرد، پاشان به سه‌مای زه‌یبه‌ك و ته‌كه به‌رده‌وامبوو.
دوای میوزیكی توركی و كوردی، شه‌وی خه‌نه‌به‌ندان به‌شێوازی نه‌ریتی شاره‌كه رێكخرا.