Tezcan Ekizler,Ramal Abdullah Mahmood
29 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئیزمیر – AA
هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیسێس بەشداری کرد لە دەنگدان بۆ "وێنەی ساڵ"ی ئاژانسی ئانادۆڵو و وێنەی سێ بواری هەڵبژارد.
لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی لە کەبابخانەیەکی شارۆچکەیەکی کاراباغڵاری پارێزگای ئیزمیر، تاتڵیسێس دوای سەیرکردنی وێنەکانی ساڵی ئاژانسی ئانادۆڵو لە هەریەک لە بوارەکانی "هەواڵ"، "ژیانی خەڵک"، "وەرزش" دەنگی بە وێنەیەک دا.
تاتڵیسێس لە بواری "هەواڵ"دا وێنەی ئالا موحەمەد-ی بە ناوی "هێرشکردنە ناوچە لە پێکدادان پارێزراوەکانی سووریا" هەڵبژارد کە لە وێنەکەدا دیارە کەسانێک هەوڵ دەدەن منداڵان لەو ناوچەیە دووربخەنەوە لە کاتی هێرشی رژێمی ئەسەددا بۆ سەر غوتەی رۆژهەڵات.
تاتڵیسێس لە بواری "ژیانی خەڵک"یشدا وێنەی برونۆ بیەرەنباچ فەرەد-ی بە ناوی "خێڵی مونداری" هەڵبژارد کە باس لە چیرۆکی ئەو خێلە دەکات لە باشووری سوودان. لە بواری وەرزشیشدا وێنەی ئۆنور چۆبان-ی بە ناوی "فێستیڤاڵی کلتووری ئەتنۆسپۆر" هەڵبژارد.
تاتڵیسێس ئاماژەی بەوە دا کە لەنزیکەوە ئاگاداری هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵوە و لە سەرتاسەری تورکیا ئاژانسی هەواڵی گەرمە و خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی بەوەی لەم ماوەیەی دواییدا لە سەرتاسەری جیهان چالاکییەکانی لە پەرەسەندندان.
تاتڵیسێس ئاماژەی بەوە دا کە بە قوڵی لە وێنەکانی فۆتۆگرافانی ئاژانسی ئانادۆڵوی روانیووە و گوتی: "لە رووی هونەرییەوە ئەو وێنانە دانسقەن چونکە بە ئاراستەیەکی هونەری چرکێندراون. هەموویانم بە دڵ بوو، بەڵام ناچار بووم تەنها سێیان لێ هەڵبژێرم. بەتایبەت ئەو وێنەیەی لە بواری وەرزش هەڵم بژارد ئەو پیاوەی سواری ئەسپەکە دەبێت زۆر کاری تێکردم".