Mücahit Aydemir
29 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
قودس – AA
ئیبراهیم تاتڵیسەس لە ئیسرائیل هاتە سەر سەکۆ و کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد.
کۆنسێرتەکە کە لە مەلەوانگەی سوڵتان Sultan’s Pool لە قودس ئەنجام درا، هەزاران کەس ئامادە بوون تیایدا و تاتڵیسەس بە گۆرانییە بە ناوبانگەکانی جۆش و خرۆشی خستە ناو دڵی ئامادەبووانەوە.
لە میانی کۆنسێرتەکەدا ئیبراهیم تاتڵیسەس ئاماژەی بە رەوشی تەندروستیی خۆی دا و گوتی: "هەرچەند دەستی چەپم راناوەستێت، بەڵام زمانم دەدوێت، بەهۆی نزاکانی ئێوەوەیە بە پێوە وەستاوم".

هەوادارانی تاتڵیسەس زوو زوو بە دەم گوتنەوەی "ئیبۆ، ئیبۆ" خۆشەویستی خۆیان بۆ ئەو هونەرمەندە گۆرانیبێژە دەردەبڕی.
بەڕێوەبەری RJ، رەمەزان جابۆئۆغڵو کە کۆمپانیاکەی رێکخەری کۆنسێرتەکەیە بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە پێشوازی گەرمی هاووڵاتییانی ئیسرائیل زۆر لە سەرووی چاوەڕوانییەکانیاندا بووە و گوتی: "بەهۆی ئەوەی (تاتڵیسەس) زۆر دەمێکە کۆنسێرتی ئەنجام نەداوە، چاوەڕێ دەکرا بە جۆشەوە هەوادارانی لە کۆنسێرتەکەدا ئامادە بن، بەڵام لە راستیدا چاوەڕێی ئەو هەموو جۆش و خرۆشەمان نەدەکرد. کەسانێکی زۆر بەشدارییان کرد کە زۆر دەمێکە سەرسامن بە هونەری تاتڵیسەس، لێرە نەوەیەکمان دیت کە لەگەڵ گۆرانییەکانی ئەودا گەورە بوون".
