Şükrü Gündüz,Emrah Gökmen
28 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا و ئەکتەری بەتوانای یەشیلچام، جونەیت ئارکن لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لەو نەخۆشخانەیەی ئیستانبوڵ کۆچی دوایی کرد کە لێی دەمایەوە.
جونەیت ئارکن کە لە رێگای ئەو فیلمانەی رۆڵی تیادا گێڕاوە بووەتە ئەستێرەیەکی درەوشاوەی سینەمای تورکی، دوای ئەوەی رەوشی تەندروستی لە ماڵەوە تێک دەچێت، دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە. دواتر لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی دەکات.
ئەم ئەکتەرە کە ناوی راستەقینەی فەخرەدین گورەکلیباتر'ە، لە ١٩٣٧ لە ئەسکیشەهیر لەدایک بووە.
%2FAA-28275761.jpg)
یەکەمین هاوسەرگیری لە ١٩٦٤ لەگەڵ گولەر مۆجان ئەنجام دراوە و لەو هاوسەرگیرییەدا، منداڵێکیان بووە بە ناوی فیلیز.
هاوسەرگیری یەکەمی ئارکن زۆری نەخایاندووە و لە ١٩٧٠یش هاوسەرگیری لەگەڵ بەتول ئشڵدا دەکات. لەم هاوسەرگیرییەیشدا دوو کوڕی بە ناوەکانی موراد و کەنعان دەبێت.
%2FAA-28275741.jpg)
ئارکن کە پیشەی راستەقینەی خۆی پزیشکییە، وازی لێ هێناوە و لە ١٩٦٣ دەستی کردووە بە رۆڵ گێڕان لە فیلمەکاندا. ئەم هونەرمەندە بەتوانایە کە لە چەندین فیملدا بەشداری کردووە و رۆڵی گرنگی گێڕاوە، چەندین خەڵاتیشی بە شایستە زاندراوە.
%2FAA-28275737.jpg)