Ramzi Mahmud,Ekrem Biçeroğlu
09 تشرینی یەکەم 2024•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2024
غەززە - AA
حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە میانی پێنج ڕۆژدا لە ئەنجامی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری کەرتی غەززە ١٢٥ کەسی کوشتووە.
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی سەر بە حکوومەتەکەی غەززە لەبارەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سوپای ئیسرائیل لە میانی پێنج ڕۆژدا لە ئەنجامی هێرشەکانی بۆ سەر کەمپی جەبالیا لە باکووری کەرتی غەززە، ١٢٥ کەس کەشتووە کە بەشێکیان ژن و منداڵ بوون.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە تەرمی زۆر یەک لە کوژراوەکان لە شەقام و کۆڵانەکانی کەمپەکەدا ماونەتەوە و بە هۆی ئەوەی سوپای ئیسرائیل هێزەکان و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن دەکاتە ئامانج، ناتوانرێت تەرمەکان کۆبکرێتەوە.
جێی ئاماژەیە لە ئاکامی پاکتاوی ڕەگەزی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٤٢ ھەزار و ١٠ فەڵەستینی کوژراون کە نزیکەی ١٧ هەزاریان منداڵ و ١١ هەزار و ٣٧٨ کەسیان ژنن و هەروەها ٩٧ ھەزار و ٧٢٠ی دیکەش برینداربوون.