Suat Salgın,Muhammet Ali Kemal
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2018
باڵکئەسیر- AA
هولیا ئاڤشار و ئیبراهیم تاتڵیسەس لە شارۆچکەی ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر یەکیان بینی و پێکەوە خواردنیان خوارد.
تاتڵیسەس کە لەگەڵ ئاڤشاردا لە رێستۆرانتێکی تایبەت بە خواردنە دەریاییەکان لە کەناراوەکانی دەریاچەکە خواردنی خوارد، ئاماژەی بەوەکرد تەندروستیی زۆر باشە و گوتی: "لەخوا بەزیاد بێت نایابم".
تاتڵیسەس باسی لەوەشکرد لەسەر بانگێشتی ئاڤشار هاتووەتە ئایڤاڵک و گوتی: "ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ خاتوو هولیادا باسی فیلمە کۆنەکانمان و یادەوەرییەکانمان دەکەین".
لای خۆشییەوە ئاڤشار خۆشحاڵیی خۆی بەوە دەربڕی کە هاوڕێ نزیکەکەی، ئیبراهیم تاتڵیسەس تەندروستی زۆر باشە و گوتی: "دەبینن، پێویست بە باسکردن ناکات. کاک ئیبراهیم شەرەفی بەخشییە ئێمە. کاک ئیبراهیم هەمیشە تاجی سەری ئێمەیە".
لە وەڵامی تاتڵیسەسیشدا کە گوتبووی "باسی فیلمە کۆنەکانمان و یادەوەرییەکانمان دەکەین" ئاڤشار گوتی: "شتێک بە ناوی کۆب بوونی نییە. مێژوو بریتییە لە دووبارەبوونەوەکان".